چوونەدەری دوایین تاقمی چەکدار لە شاری حومسی سوریا
دوایین پاسەکانی هەڵگری کەسانی چەکدار و بنەماڵەکانیان لە یەکێک لە ناوچەکانی ژێر گەمارۆ لە حومسی سوریا چوونە دەر .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، سەدان کەسی چەکدار رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە دوایین قۆناخی دوورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە ناوچەی ئەلوەعر ی لە شاری حومس هەڵکەتوو لە رۆژاوای سوریا چونەدەر و بەم جورە ، رێککەوتن بۆ گەڕاندنەوەی تێکڕای ئەم شارە بۆ هێزەکانی سوریا ،یەکەم جار لە کاتی دەسپێکی قەیران لەم وڵاتەدا تۆکمە بوو .
لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاشتەوایی نیشتمانیی حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارەکان ، هەزاران کەسی چەکدار و بنەماڵەکانیان لە چەند مانگی رابردوودا لە ژمارێک لە ناوچەکانی رۆژاوای ئەم وڵاتە چوونەتە دەر .
تەڵاڵ بەرازی پارێزگاری حومس لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێراندا رایگەیاند : زیاتر لە 700 کەسی چەکدار و لانیکەم هەزار کەس لە بنەماڵەکانی ئەوان رۆژی یەکشەەمە لە ناوچەی ئەلوەعر چوونەدەر .
بەرازی وتیشی : ژماری تێکڕای ئەو کەسانەی کە لە دەسپێکی جێبەجێ کرانی ئاشتەوایی نیشتمانیی لە مانگی مارسی رابردوو لە چەند قۆناخدا ئەلوەعریان جێ هێشتووە ، دەگاتە زیاتر لە 14 هەزار کەس .
ئەلوەعر دوایین ناوچەی شاری حومسە کە گروپە چەکدارە سوریەکان لەوێدا بوون .
...............