پێداگریی موسکۆ لەسەر سەرکەوتنی وتووێژەکانی سووری
موسکۆ خولی ئەم دواییەی وتووێژەکانی سووریا لە ژێنێڤی بە نیشانەی کارا بوونی دانیشتنەکەی ئاستانە کازاخستان بۆ کەم کردنەوەی توند و تیژیەکان لە سووریا هەڵسەنگاند .
هەواڵدەریی ئیتارتاس لە موسکوەوە " سێرگێیی ڕیابکوف " جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەمە وتی : خولی ئەم دواییەی وتوێژەکانی سوریا لە ژێنێڤ لە ڕاستیدا بە ئاکام گەیشتنی هەوڵگەلێکی سەلماند کە لە دانیشتنەکانی ئاستانە کازاخستان بە ئامانجی کەم کردنەوەی توند و تیژیەکان لە سووریا ئەنجام درا . ڕیابکوف وتیشی خولی شەشەمی وتووێژەکانی سووریا سەلماندی کە لە ڕاستیدا هیچ گومانێک سەبارەت بە کارامە بوونی ڕەوتی وتووێژەکانی ئاستانە و ئاکامەکەی لە ئارادا نیە . جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی هیچ کێشەیەک لە پەیوەندی لە گەڵ جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتنەکان کە لە دانیشتنی ئەم دواییەی ئاستانە واژۆ کراوە نیە .
چوارەمین خولی وتووێژەکانی سووریا ڕۆژانی سێهەم و چوارەمی مانگی مای لە شاری ئاستانە ی پێتەخیت کازاخستان بەڕێوە چوو و لەودا نوێنەرانی ئێران ڕووسیا سووریا و تورکیا بەڵگەی چوار ناوچەی کەم کردنەوەی بارگرژی لە سووریایان واژو کرد . بە دوای ئەوە خولی شەشەمی وتووێژەکانی ئاشتی سووریا لە ژێنێڤ هەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی شەش ساڵەی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو .