دوو سەربازی ڕووسی لە سووریا کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i292136-دوو_سەربازی_ڕووسی_لە_سووریا_کوژران
دووسەربازی ڕوسیا لە سووریا بە هۆی پەلاماری تێڕۆڕیستانەوە کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2017 16:24 Asia/Tehran
  • دوو  سەربازی ڕووسی لە سووریا کوژران

دووسەربازی ڕوسیا لە سووریا بە هۆی پەلاماری تێڕۆڕیستانەوە کوژران .

 بە پێی  ڕاپۆڕتی  ڕوژی  دووشەمەی  هەواڵدەری ڕووسیا  ئێسکودنیا ،  دوو سەربازی  ڕووس  لە پەلاماری  تێرۆڕیستان  لە ناوچەیەک لە سووریا  کە ناوی  نەبردراوە   بریندار بوون  و بە هۆی  توندی  برینەکانەوە  گیانی خۆیان  لە دەس دا . بە پێی  ئەو ڕاپۆڕتە یەکێک  لە   دووسەربازی  کوژراو  " یوگنی کنستانیتینوف " 32 ساڵە بە دەرەجەی سەروانیە  کە  هاوڕێ لە گەڵ  سەربازی دیکە بە گوللە کوژران . ئەو  ئەفسەرە  ڕووسە  لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە  سەرقاڵی   ڕاهێنانی  تاکتیکەکانی  شه ر بە یەکەکانی  ئەرتەشی سووریا بوو .  مێدیاکانی ڕووسی  ژوماری  سەربازانی کوژراوی ئە و وڵاتە لە ئوپراسیونی دژە تێروریستی سووریا  بە زیاتر لە سی کەس  ڕاگەیاند . ڕووسیا  لە  نیوەکانی  ساڵی 2015 بە داخوازیی  فەرمی  دەوڵەتی  سووریا لەو وڵاتە  ئامادە بوونی  سەربازیان بووە و بە کەڵک وەرگرتن  لە یەکەکانی  هەوا فەزای خۆی بنکەی  تێڕوڕیستانی داعش و بەرەی نوسرەیان بوردمان کرد و هەروەها   پشتیوانیان  کردووە   لە ئوپراسیونی  زەوینی  سەربازانی سووری  .