پێشڕەوی هێزی سوری لەڕۆژاوای ئەم وڵاتە
سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە دەورووبەری حومس لە ڕۆژاوای سوریا پێشڕەوی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکان درێژە پێداوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا (سانا) سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی پەلاماری بەربڵاوی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی قەلموونی ڕۆژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشق هەتا باشووری شاری تەدمور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حومسیان بەرپەرچ دایەوە.
لەم ئۆپراسیۆنە دا هێزی سوری کۆنترۆڵی چەند گوند و بەرزاییەکانی ستراتژیکیان بە دەستەوە گرت.
لەم ئۆپراسیۆنە دا ژومارێک تیرۆریستی داعش کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .
تیرۆریستانی دیکەش لەلایەن هێزی سورییەوە بە دیل گیران.
لەلایەکی دیکەوە هێزی سوری دوای تێکهەڵچون لەگەڵ تیرۆریستانی داعش توانیان کۆنترۆڵی ناوچەکانی مەشتەل و تەلە سیریتل لە دەوروبەری بەشی باشووری حومس بە دەستەوە بگرن.
سوپای سوریا هەروەها دەستی گرت بەسەر مەیدانەکان و پاڵاوتگەکانی گازی ئاراک لە بیست کیلومەتری شاری پالمیرا کە لەلایەن داعشەوە لەساڵی دووهەزارو پازدەی زایینی داگیر کرابوو .