پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سوریا له‌ناوچه جیاجیاکانی ئه‌و وڵاته
سوپای سوریا توانی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازیی جه‌ڕاح، چه‌ند ئاوایی و شاری ده‌ورووبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب له‌تیرۆریستان بستێنێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆری ته‌له‌فزیۆنی سوریا، سوپای ئه‌و وڵاته هه‌روه‌ها له نوێترین ئۆپراسیۆنی خۆی له پارێزگای حه‌ڵه‌ب، باکوری سوریا ئه‌بوومه‌سعه‌ب میسری له سه‌رکرده‌کانی گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعشی کوشت.
چه‌ند ئۆتۆمبیلی گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش‌یش له گردووپه‌ڕی حه‌ڵه‌ب تێک شکێندرا.
به‌پێی هه‌واڵ و ڕاپۆره‌کان له پارێزگای حۆمس(ڕۆژاوای سوریا)، سوپای سوریا‌و هێزه خۆڕاگره‌کان توانیان هه‌زار و 200 کیلۆمیتری چوارگۆش له خاکی ئه‌و وڵاته له‌ناوچه‌ی قه‌له‌مونی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌تا باشووری ته‌دموڕ له‌چنگ داگیرکه‌رانی تیرۆریست ڕزگار بکه‌ن.
ناوچه‌کانی «المحسه»، «کوه المحسه» و «کوه صوان المحسه» له‌باشوری شاری قوره‌ته‌ین، له‌پارێزگای حۆمس له وێنه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن که ئه‌م به‌ینه له‌چنگ داگیرکه‌رانی داعش ڕزگار کراون.
له‌هه‌مان کاتدا، هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیا ڕاپۆری دا؛ ژمارێک له ئه‌ندامانی داعش له‌بڕێک ناوچه‌ی پارێزگای ڕه‌ققه له‌باکوری سوریا ده‌رکه‌وتوون.
ده‌گوترێ داعش بۆ پێش گرتن به چوونی که‌سانی سیڤیل به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سوریا(په‌یه‌ده)، به‌شی زۆری شاری ڕه‌ققه‌ی مینڕێژ کردووه.