دستدرێژکاری دووبارەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سوریا و کوژرانی سێ هێزی سوری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i292652-دستدرێژکاری_دووبارەی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆسەر_خاکی_سوریا_و_کوژرانی_سێ_هێزی_سوری
سێ لەشکەریی سوریایی لە بەر پەلاماری فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر پارێزگەی قونەیتەرە لەباشووری سوریا کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2017 04:30 Asia/Tehran
  • دستدرێژکاری دووبارەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سوریا و کوژرانی سێ هێزی سوری

سێ لەشکەریی سوریایی لە بەر پەلاماری فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر پارێزگەی قونەیتەرە لەباشووری سوریا کوژران.

سەرچاوەکانی سوری  سەرلەبەیانی ڕۆژی  شەممە ڕایانگەیاند  فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی  ڕژێمی زایۆنیستی  تاقمێک لە سەربازانی سورییان لە پارێزگەی قونەیتەرە داوەتە بەر پەلامار .

ئەم هێزانە خەریکی پێشڕەوی کردن  لە پشتی هێڵی تیرۆریستان  لە میحوەری ئەبووشەبەتە  - حەمیدییە بوون  کە کەوتنە بەر پەلاماری ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی ڕژێمی زایۆنیستی .

ئەم پەلامارە لە ئاسمانی جەولانی داگیرکراوەوە کراوە.

ئەمە  یەکەم جار نییە  کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستەکان، هێزی سەربازی و بنکەی سوپای سوریا  دەداتە بەر پەلامار  .

ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی 27ی ئاڤریلیش  یەکێکی تر لە بنکە سەربازییەکانی سوریای لە باشووری ڕۆژاوای فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق بە چەند مووشەک دایە بەر پەلامار .

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 ەوە بە دەستدرێژی بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان، ڕژێمی زایۆنیستی ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ سەرنخوون کردنی  دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد  داکۆکییان لێ دەکرا، دەست پێ کرا .