کوژرانی 120 تیرۆریستی داعشی لە باکووری سوریا
لە پەلاماری ئاسمانیی ڕوسیا بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لەشاری رەقە لە باکووری سوریا لانیکەم 120 تیرۆریستی داعشی کاتی هەڵاتن لەم ناوچەیە کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، لەم پەلامارانەدا هەروەها سی و دوو لۆری تیرۆریستان کە تەیارکرابوو بە چەکی خودکار و لە رەقەوە بەرەو تەدمور هەڵدەهاتن، تێک شکێندرا .
لەلایەکی دیکەوە یەکەی سوپای سوریا دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس لە ڕۆژاوای سوریایان خستە دەستی خۆیان .
لەم ئۆپراسیونەش ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار بوون .
هەرلەم حاڵەدا تۆپخانەی سوپای سوریا بنکە و بارەگای داعشیان لە ناوچەکانی عەمال، مەتار، قەدیم، رەشیدیە و دەورووبەری پانوراما و فڕگە دایە بەر پەلامار کەلەم ئۆپراسیۆنە دا تیرۆریستان خەسارێکی زۆر قورسیانی گیانی و ماڵیان بەرکەوت.
هێزی سوری هەروەها تونەیلێکی شەست مەتریی داعشیان لە ناوچەی موزەفین تەقاندەوە کە بەهویەوە ژومارێک تیرۆریست کوژران.