نێردرانی دوو نامەی ناڕازییانە بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لایەن سووریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i292848-نێردرانی_دوو_نامەی_ناڕازییانە_بۆ_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لە_لایەن_سووریاوە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی شەممە بە ناردنی دوو نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیرووزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ولاتەی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2017 10:28 Asia/Tehran
  •    نێردرانی دوو نامەی ناڕازییانە بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لایەن سووریاوە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی شەممە بە ناردنی دوو نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیرووزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ولاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بەناو دژە داعش دوو جار شاری مەیادین لە ڕۆژهەلاتی دەیرووزووریان بۆردومان کرد کە لەو بۆردومانەدا لانیکەم ٥٠ کەسی مەدەنی کوژران.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارە لە درێژە پەلامارە نایاساییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر دەسەلاتدارێتیی وڵات و یەکپارچەیی خاکی سووریایە کە بە بیانوویی خەباتی دژ بە تیرۆریست ئەنجام دراوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پەلامارانە  هیچ ئەنجامێکیان جگە لە پەرەپێدانی قەیران و  کاولکاری لە وڵاتدا نییە، پێی داگرت؛ کۆتایی هێنان بە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە سووریا و جێبەجێ کردنی بڕیارنامەکانی  ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە خەباتی دژ بە تیرۆریزم مەسەلەیەکی تەواو پێویستە.

پێشتریش بەجاران فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا شوێنی سەقامگیر بوونی خەڵکی مەدەنییان لە سووریا و ئێراق بۆردومان کردبوو کە بە هۆی ئەو بۆردومانانەوە سەدان کەس کوژران.

ئەم پەلامارانە بەردەوام بەرەوڕووی ناڕەزایەتی دەربڕینی دەوڵەتی سووریا و ناوەندەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ بۆتەوە.