ناسینەوەی چەند تونەیلی سەربە تیرۆریستەکان لە ڕۆژاوای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i292888-ناسینەوەی_چەند_تونەیلی_سەربە_تیرۆریستەکان_لە_ڕۆژاوای_سوریا
سوپای سوریا کاتی پاکتاوکردنی ناوچەی وەعر لە حومس، ژومارێکی زۆر تونەیلی سەربە تیرۆریستانی دۆزییەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2017 15:19 Asia/Tehran
  • ناسینەوەی  چەند تونەیلی سەربە تیرۆریستەکان لە ڕۆژاوای سوریا

سوپای سوریا کاتی پاکتاوکردنی ناوچەی وەعر لە حومس، ژومارێکی زۆر تونەیلی سەربە تیرۆریستانی دۆزییەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  یەکشەممەی  کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەخبارییەی سوریا، تیرۆریستەکان لەم تونەیلانە  کە چەسپێندرا بووە  بنکەی ئەوانەوە بۆ گواستنەوەی کەڕەستە و چەکەمەنی کەڵکیان وەردەگرت.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن پاکتاو کردنی ناوچەی وەعر  لە پارێزگەی حومس لەڕۆژاوای سوریا  لەلایەن هێزی سوپای سوریا  هەروا درێژەی هەیە هەتا  پاشماوەی بۆمب  و ماددەی تەقینەوەی بە جێماوە لە تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە بناسرێت و پووچەڵ ببێتەوە.

هێزی سوری هەروەه.ا  کاتی پاکتاوکردنی اوچەی وەعر نەخۆشخانەیەکی سەحراییان دۆزیەوە کە تیرۆریستەکان لەو بۆ دەزمان کردنی بریندارەکانیان کەڵکیان وەرگرتووە.

بەرلەمەش  لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ناوچەی وەعر  چەند مووشەکی  چێکراوی ئەمریکا و گوللە هاوەنی  ئیسرائیلی  لەناوخۆی بنکەی تیرۆریستەکان  دۆزرایەوە و دەستی بەسەر داگیرا.

حەوتەی ڕابردووش  دوایین تاقم لە چەکداران لە ناوچەی وەعر وەدەرنران  و پسپۆڕانی سوپای سوری ، پاکتاوکردن و پاک کردنی مین لەم ناوچانەیان  بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی  وەعر بۆ ماڵەکانیان دەست پێکردووە.