ڕەزامەندی دەربڕینی کۆمکاری عەرەب لەگەڵ بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم ئاڵوزی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i293036-ڕەزامەندی_دەربڕینی_کۆمکاری_عەرەب_لەگەڵ_بەدی_هێنانی_ناوچەکانی_کەم_ئاڵوزی_لە_سووریا
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند کە ئەم یەکیەتیە لەگەڵ بەدی هێنانی ناوچەی کەم ئاڵوزی لە سووریا ڕازی یە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2017 15:20 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی دەربڕینی کۆمکاری عەرەب  لەگەڵ بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم ئاڵوزی لە سووریا

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند کە ئەم یەکیەتیە لەگەڵ بەدی هێنانی ناوچەی کەم ئاڵوزی لە سووریا ڕازی یە .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ڕوسیا ئەلیوم " ئەحمەد ئەبولغەیت" دەبیری گشتیی کۆمکاری عەرەب ، ڕۆژی دوشەممە دوای وتووێژ لەگەڵ سرگئی لاوروڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە قاهیرەی پێتەختی میسر وتی: کۆمکاری عەرەب لەگەڵ بەدی هاتنی ناوچەی کەم ئاڵوز لە سووریا بە مەرجێک کە ئەم مەسەلە نەبێتە هۆی دابەش کران وپارچە پارچەکرانی ئەمو ڵاتە ، ڕازی یە.

بەدی هێنانی ناوچە ی کەم ئاڵوز لە سووریا لە کۆتایی جڤێنی چوارەم وپێنجەمی مای لە ئاستانە ، بە ئامادە بوونی نوێنەرانێک لە وڵاتانی ڕوسیا ، تورکیا وئێران پەسەن کرا. ئەبولغیت هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی سووریا بۆناوکۆمکاری عەرەب یش وتی : مەسەلەی گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەب لەم وتووێژانە دا نەهاتووە تە ئاراوە.

دوبەدوای  ڕودانی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا کە بەپشتیوانی ئەمریکا وڕۆژئاوائیەکان وژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچە بەسەر ئەم وڵاتە داسەپا، ئەندامیەتی سووریا لە کۆمکاری عەرەب هەڵپەسێردرا.

سرگئی لاوروف لە ڕٶژی یەکشەممە سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ میسر لە سەرووی شاندیکی پایەبەرز لەوان سرگئی شویگوی وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا دەسپێکردووە ولەگەڵ " سامیح شوکری" وەزیری کاروباری دەرەوەی میسریش دیداری کردووەو لەبارەی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسمیش وتووێژی کردووە. لاوروف بڕیارە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسریش دیدار بکات.