چوونەدەری تیرۆریستان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i293066-چوونەدەری_تیرۆریستان_لە_باکووری_ڕۆژهەڵاتی_دیمەشق
دوایین گرووپ لە تیرۆریستان و بنەماڵەکانیان لە گەڕەکی "بەرزە" لە باکووری دیمەشقی پێتەختی سووریا چوونە دەرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2017 05:39 Asia/Tehran
  • چوونەدەری تیرۆریستان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق

دوایین گرووپ لە تیرۆریستان و بنەماڵەکانیان لە گەڕەکی "بەرزە" لە باکووری دیمەشقی پێتەختی سووریا چوونە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ چوارەمین و دوایین گرووپی تیرۆریستیان بریتی لە ٤٥٥ تیرۆریست و ٥٥٧ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکانیان ڕۆژی دووشەممە گەڕەکی "بەرزە" لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقیان بەرەو پارێزگەی ئەدلیب و جرابلۆس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەڵەب بەجێ هێشت.

هەڵمەتی بردنە دەری دوایین گرووپ لە تیرۆریستان لە گەڕەکی "بەرزە" ی دیمەشق بە پێی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لە سەرلەبەیانی دووشەمەوە دەست پێ بوو.

لە سێ قۆناغی پێشتریشدا نزیکەی ٥ هزار کەس لە تیرۆریستان و بنەماڵەکانیان ئەم گەڕەکەیان بەجێ هێشتبوو.

ئەم تیرۆریستانە خۆیان بوارد لەوەی کە بێنە نێو پرۆسەی ئاشتی و یەکلا کردنەوەی ڕەوشی خۆیان بە پێی ئاگادارینامەی لێبووردنی گشتیی سەرۆک کۆمارەتی لە ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیەندرا.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەڵەب، ١٧ گەند پاکتاو کرایەوە و پتر لە ٢٠٠ تیرۆریستی داعشی کوژراون.

ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە درێژەی خەباتی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەڵەب بە ڕزگار کردنی ١٧ گوند پتر لە دوو هەزار تیرۆریستان کوشت و دەیان تانک و ترۆمبیلی سەربازیی تیرۆریستانیان تیا برد.

سووریا پتر لە پێنج ساڵە کە بە هۆی جم و جۆڵی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان کە لە لایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەوە داکۆکیان لێدەکرا بەرەوڕووی قەیران بۆتەوە.