کوژرانیی ژمارێکی دیکە لەترۆریستان لە رۆژهەڵاتی سووریا
تێکهەڵچوونی سوپای سوریا و ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش لە گردو پەری شاری دەیروزور بوو بە هۆی کوژران و بریندار بوونیی ژماریکی زۆری ترۆریستان .
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژی چوار شەممەی کەناڵی تەلەفەزیۆنی سوریا ، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە ١١ ترۆریستی داعشی یان دوا بە دوای پەلامارە بەربڵاوەکانی سەر باشووری شاری دەیروزور لە رۆژهەڵاتی سوریا کوشتووە . سوپای سوریا هەر وەها بە پشتگری هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە مۆڵگەی داعش یان لە ناوچەکانی ئەلڕەشدیە، ئەلحەمیدیە، و ئەلشیەخ یاسین لە گردو پەری دەیروزور داوەتە ەبر پەلامار کە جگە لە کوژرانی ژماریکی زۆری ترۆریستان ، رادەیەک چەک و جۆلی ئەوانیس لە ناو چوو . هەر لەم حالە دا ، میدیاکانی سوریا ڕاپۆرتیان دا دانیشتووانی ژمارێک لە ناوچەکانی " ئەلوەعەر" لە شاری حۆمس ڕۆژئاوای سوریا دوای چوونە دەری ترۆریستان لەم ناوچەیە ، خەریکی گەرانەوەن بۆ ئەم ناوچەگەلە . دوای چوونە دەری دوایین گرووپ لە کەسانی چەکدار لەناوچەی ئەلوەعەر ،پاکتاو کرانی ئەم ناوچەیە بە دەست سوپای سوریا دەستپێکراوە . سوریا زیاتر لە پینج ساڵە کەبەهۆی بوونی تاقمە جەڵدارو ترۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نۆسرە کەلەلایەن ڕۆژئاوا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە لاگریان لێوە دەکرێت بەرەو ڕووی قەیرانە .