پوتین: سوریا لەچەکی شیمیایی کەڵکی وەرنەگرتووە
سەرۆکی ڕوسیا پێداگری کرد : ئیدیعای کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە چەکی شیمیایی بە پێچەوانەی ڕاستییەکانە.
لەپەلاماری شیمیایی گوماناویی ڕۆژی سێ شەممە چوارەمی ئاڤریل بۆسەر ناوچەی خان شێخوون لەباشووری ئەدلەبی سوریا، ژۆرتر لە سەد کەس کوژران و نیزیکەی چوارسەد کەسیش بریندار بوون .
دوای ڕودانی کارەساتی گوماناویی خان شێخون، میحوەری ڕۆژاوایی عەرەبی لایەنگرانی تیرۆریستان بەسەرکردەیی ئەمریکا هەوڵێکی زۆری دا ئەم پەلامارە بخاتە ئەستۆی دەوڵەتی سوریا تۆمەتێک کە دەوڵەتی سوریا بەبڕشتانە ڕەتی کردەوە.
ئەم پەلامارە گوماناوییە هەروەها بووەتە بیانوویەک بۆ ئەمریکا هەتا ڕۆژی هەینی حەوتەمی ئاڤریل بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە پارێزگەی حومسی سوریا کە سەرەکی ترین ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش و بەرەی نوسرە لە ناوچەیە بخاتە بەر 59 مووشەکی کرووز .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ولادیمیر پوتین ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی فیگارۆ ی فەرەسا وتیشی: هیچ سەنەد و بەڵگەیەک لە ئارادا نییە کە نیشان بدات دەوڵەتی سوریا لەم وڵاتە دەستی دابێتە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی .
سەرۆکی ڕوسیا وتیشی : هەموو ئیدیعا کان لەم بوارە دنەدەرانەیە .
زۆرێک لە کارناسان تۆمەتبارکردنی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیاییان بە هەوڵێک بۆ بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتی و ناڕاست نیشان دانی ڕاستییەکان لەبەرامبەر سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا لە بەرامبەر تیرۆریستان دەزانن.
قەیران لە سوریا لەساڵی 2011ەوە بە هۆی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاپویەمانانی وەکوو تورکیا بۆ سەرنخون کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا داکۆکییان لێدەکرێت،د ەست پێکراوە .