موسکو: واشینگتۆن هێشتا ئامادەی هاوکاری کردن لەبارەی قەیرانی سوریاوە نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی : ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا هاوکاری نەکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیتارتاسی ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە وتی : پێشنیارەکانی ڕوسیا سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا بۆبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا هەروا لەسەر مێزە.
زاخارۆڤا وتیشی : ڕەنگە ئەمریکا بەنیازە دوای کۆبوونەوە و وتووێژەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، پێشنیاری جیددی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا پێشکەش بکات .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕاشیگەیاند سەرباری ناکۆکی ناوخۆیی توند لە ئەمریکا، ڕەوشی ناوچەیی و هەروەها ڕەوشی ئەورووپا؛ مۆسکۆ، واشینگتۆن ناچار دەکات کە سەرەنجام هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە قەیرانی سوریا بگۆڕێ.
قەیران لەسوریا لە ساڵی دووهەزارویازدە لە ئەنجامی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لەوان تورکیاوە بۆسەرنخون کردنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد داکۆکییان لێ دەکرێت، دەستپێکراوە .