وەزارەتی دەرەوەی سووریا : زیان لەئاکامی پەلامارەکانی ئەمریکا کەمتر لە دڕندەکاریەکانی داعش نیە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوو نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتیی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند : خەسار و زیانی دارایی و مرۆیی پەلامارەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردەیی ئەمریکا بۆسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەی هەروەک دڕندەکاریی تیرۆریستانی داعشە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەخبارییە ی سوریا لەم دوو نامەیە ڕاگەیەندراوە هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە پەلامارەکانیان دا ژێرخانەکانیان لە سوریا لەوان پردەکان، کێڵگەکانی نەوت و گاز، بەنداوەکان ، دامەزراوەکانی بەرهەم هێنان و گواستنەوەی کارەبا و ئاو و ناوەندەکانی گشتی و تایبەت دەداتە بەر پەلامار .
دەوڵەتی سوریا لەم نامەگەلە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد دەستدرێژکاری هاوپەیمانیی ئەمریکا کە گیانی شارومەندان لەوان ئافرەتان و منداڵان دەخاتە مەترسیەوە ئیدانە بکات .
لە تازەترین پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بۆسەر ناوچەی جەمیلی لە رەقە 43 کەس لەوان چەند منداڵ کوژران.