شەڕڤانان وسوپای سووریا گەیشتنە ناوپارەی شاری ڕەققە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i294264-شەڕڤانان_وسوپای_سووریا_گەیشتنە_ناوپارەی_شاری_ڕەققە
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، سوپای سوریا گەیشتووەتە پارێزگای ڕەققە، باکوری ئەو وڵاتە، و پێگەی سەرەکیی گرووپی ڕەشەکوژی داعش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2017 03:27 Asia/Tehran
  • شەڕڤانان وسوپای سووریا گەیشتنە ناوپارەی شاری ڕەققە

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، سوپای سوریا گەیشتووەتە پارێزگای ڕەققە، باکوری ئەو وڵاتە، و پێگەی سەرەکیی گرووپی ڕەشەکوژی داعش.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، رامی عەبدوڕەحمان بەرپرسی گرووپی ناسراو بە چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا، جێگیر لە لەندەن وتی: هێزەکانی سوپای سوریا، یەکەمجار پاش ساڵێک لە حەڵەب، گەیشتنە پارێزگای ڕەققە.

حەڵەب لەڕۆژاوای ڕەققە هەڵکەوتووە کە ساڵی ڕابردوو، لەچنگ گرووپە جۆربەجۆرە تیرۆریستییەکان ڕزگار کرا.

رامی عەبدوڕەحمان بەئاماژە بەوەی کە پێشڕەوی هێزە سوریەکان هاوڕێ بوو لەگەڵ پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکەکانی ڕووسیا، ڕایگەیاند: ئەو هێزانە لەکۆتایی ئەو شەڕ وپێکدادانانەی لەگەڵ داعشدا ڕووی دا، توانیان رۆژی سێ شەممە گوندەکانی"خربە محسن" و "خربە السبع" لە ڕۆژاوای پارێزگای ڕەققە کۆنترۆڵ بکەنەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریاش لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فەڕانسە، پێشڕەویی هێزەکانی سوری بەرەو پارێزگای ڕەققەو ڕزگارکرانی ئەو گوندانەی پشت ڕاست کردەوە.

ئەو سەرچاوە سەربازییەی سوریا، ئامانج لە هێرشی سوپای سوریا بۆسەر پارێزگای ڕەققەی، دەستەبەرکرانی ئاسایشی پارێزگای حەڵەب لەهەمبەر پەلاماری تەکفیریەکان و پێش گرتن بە دزەکردنیان بۆنێو پێگەو بنکەی هێزەکانی سوری ڕاگەیاند.

هێزەکانی سوپای سوریا بەو پێشڕەویە ئێستا گەیشتوونەتە نزیک ٧٠ کیلۆمیتریی شاری ڕەققە کە لەساڵی٢٠١٤وە لەلایەن تیرۆریستانی داعشی داگیرکراوە.

هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریاش(پەیەدە) رۆژی سێ شەممە هەواڵی دەسپێکردنی"نەبەردی مەزن" بۆ بەرپەرچ دانەوەی تەکفیریەکان لە ڕەققە لەباکوری سوریایان ڕاگەیاند.

فەرماندەری هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریا دەڵێ؛ هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققەوە هاتوونەتە نێو ئەو شارەو نەبەرد لە دوو بەرەی باکوور و ڕۆژاواش بۆ چوونەنێو شاری ڕەققە بەردەوامە.