وەدواکەوتنی دانوستانی ئاشتیی سووریا لە کازاخستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i294500-وەدواکەوتنی_دانوستانی_ئاشتیی_سووریا_لە_کازاخستان
وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاند کە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ئاستانە وەدوا کەوتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2017 09:02 Asia/Tehran
  • وەدواکەوتنی دانوستانی ئاشتیی سووریا لە کازاخستان

وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاند کە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ئاستانە وەدوا کەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ڕایگەیاند ؛ خولی نوێی دانوستانی سووریا بڕیار بوو لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی ژوەن لە ئاستانەی پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێ، دوا خراوە.

"ئەنوەر ژایناکۆڤ" وتیشی: لێژنەکانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە ڕۆژانی داهاتوودا هەر درێژە دەدەن بە دانوستانی خۆیان لە ئاستی کارناسیدا لە پێتەختەکانی ئەم وڵاتانە بە مەبەستی لێکدانەوەی پرسەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنەکانی پێشوو لە سەر دانانی ناوچەی ئەمن لە سووریا و پرسەکانی دیکەی هاوپێوەند بە پتەوتر کردنەوەی پەیمانی ئاگربڕ لەم وڵاتەدا.

تا ئێستا سەبارەت بە دواخرانی ئەم دانوستانانە هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە.

تا ئێستا سێ خولی دانوستانی ئاشتی لە سووریای پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووە و ئێران، ڕووسیا و تورکیا بەشدارییان لەو دانوستانانە کردووە و جەختیان کردووە لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا.

سووریا زیاتر لە پێنج ساڵە کە لەبەر چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش کە لە لایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەوە داکۆکییان لێ دەکرێ بەرەوڕووی قەیران  بۆتەوە.