گوتوبێژی لاڤرۆف و دیمیستۆرا سەبارەت بە دانوستانی ئاشتی
"سێرگەیی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو "ستێفان دیمیستۆرا" نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا شەوی هەینی سەبارەت بە دانوستانی ئاشتیی سووریا چاوپێکەوتنیان کردو بیرو ڕایان گۆڕیەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی درەەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە دیداری ڕۆژی پێنجشەممەی لاڤرۆف و دیمیستۆرادا کە لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو، دوو لایەن پرسەکانی هاوپێوەند بە قەیرانی سووریایان لێک دایەوە.
لەم دیدارەدا دیمیستۆرا هەوڵەکانی ڕووسیا لە پێناو دابین کردنی هەل و مەرجەکانی دامەزرانی ئاگربڕ لە سووریا لەوان جێبەجێ کرانی تەبایی نامەی دانانی بەرتەسکی بۆ کەم کردنەوەی کێشە و پێکدادان لە سووریا لە یەک مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئێران، ڕووسیا و تورکیاوە مۆر کراوە بە شیاو و چارەسەرێکی باش هەڵسەنگاند.
لاڤرۆف و دیمیستۆرا هەروەها جەختیان کرد لە سەر گرینگایەتیی چەسپانی ئەنجامە دەسکەوتووەکان لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕاوێژکاریی سووری- سووری لە ژێنێڤ لە ژێر چاوەدێریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوان پرسەکانی هاوپێوەند بە چاکسازیی لە یاسای بنەڕەتیی سووریادا.
دوو لایەن هەروەها پێیان داگرت لە سەر پاراستن و پەرەپێدانی ڕەوتی بەرەو پێشەوە چوونی دانوستانەکان و دابین کرانی هەل و مەرجە گشتداگرەکانی و بەشداری هەموو گرووپە سوورییەکان لەو دانوستانانەدا.
سووریا لە مارسی ٢٠١١ـەوە بەرەوڕووی قەیرانی ڕژانی تیرۆریستی بیانی دەنێو خاکی ئەم وڵاتە بۆتەوە. قەیرانێک کە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی سەدان هەزار کەس و بریندار و ئاوارە بوونی بە ملوێنان شاروومەندی سووریایی.