تاووتوێی هاوکاریی بانکیی نێوان ئێران و سووریا
سه‌رۆکی گشتیی بانکی ناوه‌ندیی ئێران وتی: ڕێگاکانی په‌ره‌ی هاوکارییه بانکییه‌کانی ئێران و سوریا به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌دراڤی نه‌ته‌وه‌یی دوو وڵات ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێ.
وه‌لیوڵا سه‌یف سه‌رۆکی گشتیی بانکی ناوه‌ندیی ئێران رۆژی یه‌کشه‌ممه له‌دیدار له‌گه‌ڵ دوره‌ید درغام سه‌رۆکی گشتیی بانکی ناوه‌ندیی سوریا له تاران، به‌ئاماژه به بوارگه‌لی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیی ئابووریی دوو وڵات، وتی: دیدار و دیمانه‌ی دووقۆڵیی به‌سه‌رنجدان به پرسه هاوبه‌شه ئابووری و بانکییه‌کانی دوو وڵات، شوێنهاتی ئه‌رێنی بۆ دوولایه‌ن به‌دواوه بووه.
سه‌یف، ئاماژه‌ی کرده سه‌رمایه‌نانه‌وه‌ی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له‌گه‌ڵاڵه ئابوورییه‌کانی سوریاداو وتی: پێشنیارگه‌لێک له‌لایه‌ن کۆمپانیا ئێرانییه‌کانه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هاوکارییه‌کان و دابینکرانی سه‌رچاوه‌ی دراڤی له‌مه‌ڕ گه‌ڵاڵه ئابوورییه‌کانی سوریا هاتووه‌ته ئاراوه که ده‌بێ لایه‌نی سوری به تاووتوێی ئه‌و پێشنیارانه و دۆزینه‌وه‌ی بواره هاوبه‌شه‌کان، یارمه‌تیده‌ربن له به‌ستێن خۆش کردن بۆ هاوکاری دوو قۆڵیی.
دوره‌ید درغام سه‌رۆکی گشتیی بانکی ناوه‌ندیی سوریاش له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا وتی: پێویسته په‌یوه‌ندیی ئابووریی و بانکیی ئێران و سوریا زیاتر په‌ره بسێنێ.
دوره‌ید درغام به‌ئاماژه به بڕێک گه‌ڵاڵه‌ی ئابووریی هاوبه‌شی ئێران و سوریا پێی داگرت: به‌ئیمزاکرانی گرێبه‌سته‌کان و ئه‌نجامدانی گه‌ڵاڵه هاوبه‌شه‌کان، بوار بۆ هاوکاری ئابووریی دوولایه‌ن زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ.