توندتر بوونی ئاڵقەی گەمارۆی تێڕۆڕیستان لە حومسی سووریا
ئەرتەشی سووریا ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەمە لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتی حومس چەن ناوچەی ئیستراتژیکی لە چنگی تێڕۆڕیستانی داعشی ڕزگار کراوە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵیی ئەلعەهد هێزەکانی سووری ڕۆژی دووشەمە وێڕای ڕزگار کردنی چەن ناوچەی گرینگ لە مەودای حەوت کیلومەتری ڕیفی ڕۆژهەڵاتی حومس دەیان تێروڕیستیان کوشتووە و بەشێک لە چەکەمەنی ئەونیشیان تێک شکاندووە . ئەرتەشی سووریا هەروەها بەشگەلێکی نوێیان لە دەڤەری چاڵە نەوتیەکان لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتیی لە پ ارێزگای حومسیان کونتڕوڵ کردووە . ئەرتەشی سووریا لە هەوڵ دایە تا بەرەو ناوچەی ئەلنوسخە پێشڕەوی بکات کە دوایین شار و شوێنی کۆبوونەوەی تێڕوڕیستانی داعشی لە پارێزگای حومس دێتە ئەژمار . لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە حەواڵیەکان باس دەکەن لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا لە گەڵ ئەندامانی داعشی لە دەڤەڕی باشووری حەسەکە . ئەو تێکهەلچونگەلە لە گوندەکانی ئەلعەزاوی کە لە کونتڕوڵی هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا دایە ڕووی داوە .