زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر باژێڕی (ئارک)ی حومسی وڵاتەکەی دا
هێزەکانی سوپای سووریا هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی بەرەو ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومس"ی وڵاتەکەیان کۆنترۆڵی بەتەواوەتی ناوچەی ستراتژیی (ئارک)یشیان گرتە دەست .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فەرمیانەی سووریا(سانا) هێزەکانی سوپای سووریا دوای زاڵ بوونی تۆکمەوتەواو بە سەر ناوچەی ئەلبادیە و پچڕانی پەیوەندیی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم ناوچەیەی پارێزگای حومس ناوەندو ڕۆژئاوای سووریا، دەیان کەس لە ئەندامانی داعشیان کوشت و کۆمەڵێکی دیکەشیان بریندار کرد.
هێزەکانی سوپای سووریا یەکشەممەی ڕابردووش توانییان بە سەر گردو بنکەکانی تیرۆریستان لە گردوپەڕی مەیدانی گازی (ئارک) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری تەدمور لە پارێزگای حومس زاڵ ببن.
سوپای سووریا ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی لە تەفروتونا کردنی داعش لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی حومس، وەڕێکەوتنی هێزەکانی سووری بەرەو دەیرووزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریایە.
دەیرووزوورلە سنووری نێوان سووریاو عێراق و لە لێواری چۆمی فۆرات دا هەڵکەوتووەو لە ساڵی 2014 ەوە لە گەمارۆی تیرۆریستانی داعش دایە.
فریاکەوتنی دانیشتووانی شاری دەیرووزوور تەنیا لە ڕێگای بەردانەوەی باری یارمەتی بە هۆی فڕۆکەکانەوە مسۆگەر دەبێت.