رزگارکرانی چەند گوندی باشووری ڕۆژهەڵاتی "دیمەشق"ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i296430-رزگارکرانی_چەند_گوندی_باشووری_ڕۆژهەڵاتی_دیمەشق_ی_سووریا
سوپای سووریا دوێنێ سێ شەم توانی چەند گەڕەک و گوندی باشووری ڕۆژهەڵاتی "دیمەشق"ی وڵاتەکەی رزگار بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2017 02:55 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی چەند گوندی باشووری ڕۆژهەڵاتی

سوپای سووریا دوێنێ سێ شەم توانی چەند گەڕەک و گوندی باشووری ڕۆژهەڵاتی "دیمەشق"ی وڵاتەکەی رزگار بکات .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سوپای سوریا توانی زاڵ بێت بەسەر گوندەکانی ئوم  جدیان ، رەسم عەبدە ، شلیل، زفرە و عەرە سەریخی .

پێشڕەوی  سوپای سوریا لە تەل رابیە بۆ باکووری ڕۆژاوای بیرقەسەب  لەباشووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقیش ئەنجام بووە کە بە هۆیەوە  ناوچەکانی تەل مەریەم، مەتەر قەسا، کێوی بیر ، بیر قەسەب و خەربە قەسەب کەوتە دەستی هێزەکانی سوریا..

پێشڕەوی سوپای سوریا لە تەل رابیە ی ڕۆژاوایی بەرەو ڕۆژاوای بیر قەسەبیش  ناوچەکانی سەهل زەنبیە و تەلول نەهدینی خستە دەستی هێزەکانی سوپای سوریا .

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  ەوە بە دەستدرێژی بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان  کەلە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆسەرنخون کردنی  دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا  داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.