داواکاریی سێناتۆرە ئەمریکیەکان بۆ مەرجدارکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i296450-داواکاریی_سێناتۆرە_ئەمریکیەکان_بۆ_مەرجدارکردنی_ئۆپەراسیۆنی_سەربازی_لە_سووریا
سێناتۆرە ئەمریکیەکان خوازیاری بەمەرجدارکردنی پێویستی مۆڵەتنامەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیان بوون بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2017 06:22 Asia/Tehran
  • داواکاریی سێناتۆرە ئەمریکیەکان بۆ مەرجدارکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا

سێناتۆرە ئەمریکیەکان خوازیاری بەمەرجدارکردنی پێویستی مۆڵەتنامەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیان بوون بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فارس، باب کۆرکر سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنا، رۆژی سێ شەممە دەستی بەتاووتوێ گەڵاڵەیەک کردووە کە کردەی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا، ئەفغانستان، ئێراق، سۆماڵ، لیبیاو یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان لەوان داعش، گرێدراوی ئیزنی کۆنگرە دەکات.

باب کۆرکر، لە کۆڕی سێنادا وتی: بۆ کۆنگرێس گرینگە کە لەمافی خۆی لە یاسای بنەڕەتی بۆ دەرکردنی ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە هێزە سەربازییەکان، بەکاربێنێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانی پەرەپێدانی چالاکییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لەسوریا، ئەفغانستان و گشت شوێنەکانی جیهان دەرکردووە.

ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکاش داوایان لە ترەمپ کردووە، ستراتژییەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان بخاتە ڕوو.

حکومەتی ترەمپیش، وەک حکومەتی باراک ئۆباما لە یاسایەک ، کە پاش پەلامارەکانی یانزەی سیپتەمبەری٢٠٠١ پەسەندکراوە وەک بنەمایەکی یاسایی بۆ کردە سەربازییەکانی کەڵک وەردەگرێ .

یاسای"ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە توانای سەربازی" کە ساڵی٢٠٠١ لەلایەن کۆنگرەی ئەمریکاوە پەسەندکرا، ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەدژ گرووپی تیرۆریستیی وەک، ئەلقاعیدە بەڕەوا دەزانێ و بە ئیزنی کۆنگرە نایبەستێتەوە.