گوێزرانەوەی تیرۆریستانی بریندار بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئیسراییل
گرووپی دیکەی تیرۆریستانی بریندار لە بەرەی ڕۆژاوای سووریا بۆ چارەسەری گوێزرانەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
گرووپی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە ژێدەرە سوورییەکان ڕاپۆرتی دا: گرووپی تیرۆریستیی "بەرەی نووسرە"ی تیرۆریستانی چەکدار کە لە شەڕ و پێکدادانی قورسی ڕۆژی شەممە لەگەڵ سوپای سووریا لە ناوچەی "قەنیترە" بریندار ببوون، بۆ چارەسەری گوێزراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ساڵی ڕابردوو پاش ئەوەی سەردانی ژمارێک لە تیرۆریستانی برینداری کرد لە نەخۆشخانەیەکی ئەم ڕژێمەدا نزیک بە ناوچەی گوڵانی داگیرکراو، رایگەیاندبوو؛ تێلاڤیڤ داکۆکی دەکات لە هەر گرووپێکی چەکدار کە دژ بە دەوڵەتی سووریا شەڕ بکات.
پاش شەڕ و پێکدادانی قورسی ڕۆژی شەممەی نێوان هێزەکانی سووریا و تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە، هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی پێشگری بە شکست هێنانی تیرۆریستان، بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریایان لە ناوچەی باکووری گوڵان و قەنیترەی سووریا دایە بەر پەلامار.
هەروەها سوپای سووریا ئێوارەی شەممە ڕایگەیاند؛ پەلاماری تیرۆریستانی بەرەی نووسرە و هاوپەیمانەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بۆ سەر شاری "بەعس" لە دەڤەری قەنیترەیان بەرپەرچ داوەتەوە.
فەرماندەیەکی سووریایش پێداگری کردووە کۆپتەرێکی سوپای ئیسراییل کە پشتیوانی دەکرد لە تیرۆریستانی بەرەی نووسرە و هاوپەیمانانی ئەم گرووپە لە پەلاماردانی ناوەند و بنکەکانی سوپای سووریا لە شاری "ئەلبەعس" لە دەڤەری قەنیترە، دەستی کردە تەقە کردن لە حەوشە و بانی بینای فەرمانداریی لەم شارە.