ئەگەری مۆر کرانی سەنەدوبەڵگەی ناوچەگەلێک کە ناکۆکییان تێدا کەمترە لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i297172-ئەگەری_مۆر_کرانی_سەنەدوبەڵگەی_ناوچەگەلێک_کە_ناکۆکییان_تێدا_کەمترە_لە_سوریا
ئیتارتاس رایگەیاند: میخائیل بوگدانۆڤ نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین باسی ئەگەری مۆرکرانی سەنەدوبەڵگەی ناوچەکانی دیکەی سوریای کرد کە ناکۆکی و تێکهەڵچوون تێیاندا کەمترە لە خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2017 08:53 Asia/Tehran
  • ئەگەری مۆر کرانی سەنەدوبەڵگەی ناوچەگەلێک کە ناکۆکییان تێدا کەمترە لە سوریا

ئیتارتاس رایگەیاند: میخائیل بوگدانۆڤ نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین باسی ئەگەری مۆرکرانی سەنەدوبەڵگەی ناوچەکانی دیکەی سوریای کرد کە ناکۆکی و تێکهەڵچوون تێیاندا کەمترە لە خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کاتی نوێی دەستپێکردنی وتووێژەکانی دوو ڕۆژەی ئاشتی سوریای  لە ئاستانەی قەزاقستان ڕاگەیاند.

کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا  داهێنەرانی رەوتی وتووێژی ئاستانە ی پێتەختی قەزاقستانن لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا  .

تاێئستا چوار خولی وتووێژەکانی ئاستانە بەڕێوە چووە و سەرکەوتنی باشی هەبووە لە ڕەوتی چارەسەرکردنی قەیبرانی سوریا.

ئەنجامی سەرەکی وتووێژی خولی چوارەمی مورکردنی لێک گەییننامە بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی بەمەبەستی دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچە  هێورەکان بووە  .

ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە چوارەمین خولی ئەم وتووێژانە، لێک گەییننامەی دامەزرانی چوار ناوچەی هێمنیان لە سوریا مور کرد کە ناوچەگەلێک لە پارێزگەکانی ئەدلەب، بەشگەلێک لە حومس، دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی، دەرعا و قەنیتەرە بە ئامانجی کەمکردنی توندوتیژی ، دەگرێتەوە  .