دیمیستورا: داعش خەریکی پاشەکشەیە لە سووریا
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەکارو باری سوریا ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: تاقمی ترۆریستی داعش دوا بە دوای گوشارەکانی سوپای سوریا خەریکی پاشەکشەیە لە خاکی ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتینیک، ستفان دیمیستۆرا هەروەها لەبارەی بەدی هێنانیی ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا دا وتی: هەوڵی جیددی بۆ ڕێککەوتن لە سەر ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا لەئارادایە. دیمیستۆرا وتیشی: لە کۆبوونەوەی داهاتوو لە شاری ئاستانە لە سەر نانەوەی ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا درێژە بە دانووستانەکان ئەدەین. نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا هەروەها جەختیکرد کە لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی تاقمی ٢٠ یش لەبارەی قەیرانی سوریا ڕاویژ دەکەن. تا بە ئێستا چوار خولی دانووستانەکان لەئاستێکی باڵا لە ئاستانە، بە بەشداری لیژنەکانی دوەڵەتی سوریا، بەرهەڵستکارە چەکدارەکان کە پەیمانی ئاگر بڕی گشت داگریان قەبووڵکردووە و وڵاتانی ئێران، ڕوسیا وتورکیا وەکوو دەستەبەرکەرانی ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چووە . ئەنجامی سەرەکی دانووستانەکانی خولی چوارەم ئیمزای تەبایی نامەی بەدی هێنانی ناوچەکانی ئەمن لە سوریا بووە.
ئەم دانوستانانە لەسەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا، بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چووە. قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە وان تورکیا بۆ سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی" بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە .