شەڕ دیپلۆماتیکی نوێی ئەمریکا لەگەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i297474-شەڕ_دیپلۆماتیکی_نوێی_ئەمریکا_لەگەڵ_سووریا
دەوڵەتی سوریا، تاوانپاڵدانەکانی ئەمریکا دژی دیمەشق لەمەر بوار خۆشکردن بۆ پەلاماری کیمیاوی ڕەد کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2017 07:32 Asia/Tehran
  •  شەڕ دیپلۆماتیکی نوێی ئەمریکا لەگەڵ سووریا

دەوڵەتی سوریا، تاوانپاڵدانەکانی ئەمریکا دژی دیمەشق لەمەر بوار خۆشکردن بۆ پەلاماری کیمیاوی ڕەد کردەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتد پریس؛ " عەلی حەیدەر" وەزیری  ئاشتی نیشتمانی سوریا ڕۆژی سێ شەممە وتی دیمەشق بە هیچ جۆر لەدژی هیچ کەسێک، تەنانەت ئەندامانی ترۆریستی لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرنەگرتووەو ناگرێت .  عەلی حەیدەری جەختیکرد: تاوان پاڵدانەکانیی کۆشکی سپی باس لە دەستپێکرانی " شەڕێکی دیپلۆماتیک" لە دژی سوریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەکات .  "شون سپایسر" وتە بێژی کۆشکی سپی دۆێنێ (سێ شەممە) لەبەیاننامەیەک ئیدعای کرد: ئەمریکا ئامادەیی ئیحتماڵی نزامی سوریا ی بۆ پەلاماری کیمیاوی  دیتووە کە ڕەنگە ببێتە هۆی کەسانی سڤیل لە وان منداڵان. هەر لەم حالە دا، " فرانس کلینسویچ" جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرەڤانی و ئاسایشی  پەرلەمانی ڕوسیا وریایی داوە ئەمریکا بۆ پەلامارەکانی نوێی لە دژی  سوپای سوریا  خەریکە خۆی پێشاوپێش ئامادە دەکات .