کوژرانی دەیان سەرکردەی داعش لە پارێزگای دەرعای سووریا
لانیکەم دە کەس لە سەرکردەو فەرماندەرانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دەرعای باشووری ڕۆژئاوای سووریا لە ئەنجامی هەڵمەتی سووپای سووریا کوران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی تەلەفزیۆنی ڕووسیا ئەلیەوم ، هاوکات سووپای سووریا بڕێک لە ناوچە ستراتژییەکانی گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی حومسی لە ڕۆژئاوای سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کرد.
هێزەکانی سووری چەندین تونێلیان لە گردوپەڕی ناوچەی عەین تەرما لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پێتەختی سووریا دۆزیوەتەوە. تیرۆریستان لەم تونێلانە بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی کەڵکیان وەرگرتووە.
هەواڵەکان دەربڕی ئەوەن کە، ئسکاتڕانی ئاسمانیی سووپای سووریا بنکەوبارەگاکانی تاقمە چەکدارەکانیان لە گردوپەڕی دەیرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا داوەتە بەر هێرش و پەلامار.
سووپای سووریا هەروەها هێرشی تاقمی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرە لە شاری ئەلبەعس لە پارێزگای قەنیترەی باشووری ڕۆژئاوای سووریا بەرپەرچ داوەتەوە.
هاوکات، هێزە چەکدارەکانی سووریا توانیویانە لە هەڵمەتێک دا سێ شارۆچکەی ڕەسم عەسکەر، شەریمەو جەدیدە لە ڕیفی باشووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە باکووری سووریا لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش بستێننەوە.
لەم هەڵمەتەدا کۆمەڵێکی زۆر لە چەکدارانی داعش کوژراون و یاخود بریندار بوونە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.