تەقینەوەی ترۆریستی لە گردو پەری شاری حەڵەبی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i299770-تەقینەوەی_ترۆریستی_لە_گردو_پەری_شاری_حەڵەبی_سوریا
لە تەقینەوەیەکی ترۆریستی لە گردو پەری باکووری شاری حەلەب لە سوریا، ژمارێک لە کەسانی سڤیلی سوریایی کوژراون و بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2017 12:12 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆریستی لە گردو پەری شاری حەڵەبی سوریا

لە تەقینەوەیەکی ترۆریستی لە گردو پەری باکووری شاری حەلەب لە سوریا، ژمارێک لە کەسانی سڤیلی سوریایی کوژراون و بریندار بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمڕۆ هەینی بە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو بەرامبەر کۆمای فێرکاری شاری " ئەعزاز" لە گردوپەری باکووری شاری حەڵەب لە سوریا، سێ کەسی سڤیل کوژران و چەند کەسی تر بریندار بوونە.

شاری ئەعزاز لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەڵەبی سوریا لە چوارساڵ لەمەو بەرەوە لە لایەن  تاقمەکانی ترۆریستییەوە بۆ وێنە تاقمی چەکداری ناسراو بە " سوپای ئازادی سوریا" داگیر کراوە کە لە لایەن تورکیاوە لاگریان لێوە دەکرێت. 

هەر وەها تەقینەوەی هەمماری چەک و چۆل و تەقەمەنی بەرامبەر بنکەی پارتی بەعس لە شاری حەڵەب، زەرەرو زیانی دراوی زۆری لێکەوتۆتەوە. لەلایەکی دیکەوە، لە پەلاماری بەهاوەنی سوپای سوریا بۆ سەر بنکەی ترۆریستان لە شارۆچکەکانیی عەین تەرما و حەزە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕیف دیمەشق چوار ترۆریست کوژراون .