تەقینەوەی بۆمب لە کەمپی ئاوارە سوورییەکان لەسنووری ئۆردۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i300436-تەقینەوەی_بۆمب_لە_کەمپی_ئاوارە_سوورییەکان_لەسنووری_ئۆردۆن
تەقینەوەی بۆمب لە ئۆردوگای ئاوارەکانی سووریا لەسنووری ئۆردۆن و سووریا، سێ کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2017 03:49 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لە کەمپی ئاوارە سوورییەکان لەسنووری ئۆردۆن

تەقینەوەی بۆمب لە ئۆردوگای ئاوارەکانی سووریا لەسنووری ئۆردۆن و سووریا، سێ کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەو تەقینەوە لەناو ئۆردوگای"الرقبان" لەسنووری ئۆردۆن لەگەڵ سووریا ڕووی داوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، هەزاران کەس لە ئاوارەکانی سووریا لەسنوورەکانی ئەو وڵاتە و ئۆردۆن سەرلێشێواون و ژمارێکیش لە ئۆردوگا کاتییەکان نیشتەجێن.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بە هێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێ بووەو بووەتە مایەی کۆچکردنی خەڵکی سووریا بەرەو وڵاتانی دراوسێ لەوان ئۆردۆن.