بەردەوامیی یارمەتییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ تیرۆریستان لە سووریا
ڕژێمی زایونی بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی سووریا لە نزیکی هێڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئەم وڵاتە نەخۆشخانەی سارایی پێک دێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم تومرکولێر ئەفسەری ئیسرائیلی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای لەقاودانی بەرنامەی ئیسرائیل بۆ دروست کردنی وەها نەخۆشخانەیەک، بەشی سوریایی بەرزاییەکانی جۆلانی وەک شوێنی ڕۆنانی ئەم نەخۆشخانەیە دەست نیشان کرد.
ئەم ئەفسەرە زایونییە ڕاشیگەیاندووە: ئیسرائیل لە ساڵی 2011ەوە هەتاکو ئێستا چارەسەریی بۆ سێ هەزار کەس لە تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا کردووەو ئەم تاقمانەی لە ڕووی خۆراک و جل و بەرگ و سووتەمەنییەوە یارمەتی داوە.
بەرلەمەش ڕووین ڕیڤلین سەرۆکی ڕژێمی زایونی وێڕای دان نان بەوەدا کە ڕژێمەکەی فریای بریندارانی تاقمە چەکدارەکانی سەقامگرتووی سووریا دەکەوێ و دەیانگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم ڕژێمە لە فەلەستینی داگیرکراو، داوای یارمەتی دانی زیاتری تیرۆریستانی کرد.
چارەسەر کردنی تیرۆریستە بریندارەکان لە ناوەندەکانی داوودەرمانی ڕژێمی زایونی لە ساڵی 2014ەوە دەستی پێ کراوەو هەتا ئێستا نزیکەی دووهەزارو هەشتسەد تیرۆریستی بریندار بۆ وەرگرتنی چارەسەریی چوونەتە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.