نەبەردی کوردانی سووریا لە ڕەققە بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i301504-نەبەردی_کوردانی_سووریا_لە_ڕەققە_بەردەوامە
نەبەردی هیزە کوردە سوریاییەکان هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی سوپای سوریا بۆ سەر مۆڵگەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕەققە، لەباکووری ئەو وڵاتە بەردەوامە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2017 04:33 Asia/Tehran
  •  نەبەردی کوردانی سووریا لە ڕەققە بەردەوامە

نەبەردی هیزە کوردە سوریاییەکان هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی سوپای سوریا بۆ سەر مۆڵگەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕەققە، لەباکووری ئەو وڵاتە بەردەوامە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هۆڤا، چاوەدێری ناسراو بە مافئ مرۆڤی سوریا سەقامگیر لەلەندەن ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند هێزەکانیی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا دوای حەوت حەوتە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی داعش لە " ڕەققە" و گردو پەری، توانیان لە سەدا ٤١ سەرجەم بەرینایی ئەم شارە بگرنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا. شەڕی گەورەی هێزە کوردەکانی سوریا دژی داعش لە ڕەققە، باکووری سوریا لە پەنجاهەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی بوو و ئەم هێزانە توانیان هەموو ناوچەکانیی رۆژئاوای پردی تازەی شاری ڕەققە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا. چاوەدێری ناسراو بە مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند: ێزە کوردە سوریاییەکان لە حەوتەکانیی ئەمدواییە شەش ناوچەیان لە ڕۆژئاوای شاری ڕەققە و هەروەها گەرەکەکانیی " ئەلمەشلەب"،" ئەلبەتانی" و " ئەلسەناعە" لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە بخەن ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤ ناسراو بە مافی مرۆڤی سوریا، لە تێکهەڵاچوونەکانی ٥٠ رۆژی ڕابردوو لە ڕەققە لانی کەم ٩٥٠ کەسی سیڤیل و چەکدار دوا بە دوای تێکهەڵچوونە تووندەکان، تەقینەوەکان و پەلامارە ئاسمانییەکان کوژراون.

ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزەکانیی حیزبی یەکێتی دێمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا بۆ ئازادی ڕەققە لە چنگ داعش لە شەشەمی ژوئەنی ڕابردوو دەستپێکراوە و بەڕێوە چوونیی پەلامارەکان لە چەدن بەرەوە بۆ سەر مۆڵگەی داعش، ئەم تاقمە ڕەشەکوژەی لاواز کردووە. هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنیی سوپای سوریا بە پشتگری ڕوسیا دژی ئەندامانی داعش لە گردو پەری باشووری و ڕۆژئاوای ڕەققە، شارۆچکەکانیی دوو پارێزگای حۆمس، حەماە و پارێزگای دەیروزوور درێژەی هەیە.