زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر چەند ناوچەو تەپۆڵکەی ستراتژیک لە سوەیدا
سوپای سووریا لە شەڕ لەگەڵ ترۆریستەکانی داعش بەسەر ناوچە ستراتژیکەکانی " ئەلزبیعیە " تەپۆڵکەی ئەلئەسدیە " وبڕێکی تر لە ناوچەکانی ستراتژیک لە ستانی سویدا زاڵبوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێر سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆی بەسەر تەپۆڵکەی ئەلحەردیە وناوچەکانی " بەئر ئەلحردیە و" بەئرئەلرفاع" لە سویدا هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە ی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. سوپای سووریا بنکەی فڕۆکە ناس کراوەکانی داعشی دایە بەر دەسڕێژ کەلەم پەلامارانەدا دەیان ترۆریستی تەکفیریان کوست وژمارەیەک لە ترۆرمبێلەکانی سەربازی داعشیان یش تەقاندەوە. هەرلەم حاڵەدا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بنکە وبارەگای تەکفیریەکانی داعش لە ناوچەی " ئەم توینە هەڵکەوتوو لە حومس یان بومباران کرد وژمارەیەک لە ترۆمبێلە سەربازیەکانی داعشیان تەقاندەوە. ژێدەرە سەربازیەکان وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ ژمارەیەک لە بنکەکانی ئەندامانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی حەمایان لە ڕۆژئاوای سووریا بومباران کرد وژمارەیەکی زۆر لە ترۆریستەکانی داعشیان لە جنی ئەلعلبادی ، ئەبو جنایا، وئەبو جبیلات ، کوشت. ئەم سەرچاوەیە پیداگری کرد: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا لە پەلامارەکانی ئاسمانی ئەمڕۆ چەند بنکە وشوێنی ئەندامانی داعش وترۆمبێلەکانی جەنگی ئەوانیان لە گەڕەکەکانی " ئەلخمیسیە ، ئەلجابر " سالم ئەلحەماد" میعدان وئەلنەمیسە لە دەوروبەری باشووری شاری ڕەقە لەباکووری ئەم وڵاتەیان تەقاندەوە،. سەرچاوە هەواڵێکان یش ڕایانگەیاند یەکەکانی سوپای سووریا ئەندامانی داعش کە ویستیان پەلامار بکەنە سەر ناوەندی سەربازی لە ناوچەی ئەلمەقابر کوشت.