سووریا: لەگەڵ ئێراق لەسەنگەرێکداین بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر و رەشەکوژیی
سەرۆک وەزیرانی سووریا لەدیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێراق وتی: سووریاو ئێڕاق لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی چەشنی جۆراوجۆری تیرۆریزم کە جێی مەترسییە بۆ گەلانی ناوچەو جیهان، لەسەنگەرێکدان.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریا لەو چاوپێکەوتنەدا کە رۆژی شەممە لە پەراوێزی ڕێورەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها پەیامی پیرۆزبایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریاو خەڵکی ئەو وڵاتەی بەبۆنەی ڕزگارکرانی شاری مووسڵ لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش بەئاگاداری فوئاد مەعسووم ڕاگەیاندو جەختی کرد لەسەر ئامادەیی بۆ پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغداو دەمشق بەتایبەت لەبوارە ئابوورییەکاندا.
فوئاد مەعسوومیش پەیوەندییەکانی ئێراق و سووریای بە ستراتژیک و بەقازانجی بەرژەوەندیی گەلانی دوو وڵات زانی و لەمەڕ سەرکەوتنی گەلی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و جێگیرکرانی ئاسایش و سەقامی هەمیشەیی لەو وڵاتە، هیواداری دەربڕی.
سەرۆک کۆماری ئێراق بەئاماژە بە گرینگایەتی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان بەغداو دەمشق لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، هیوای خواست سەبارەت بە پەرەی هاوکارییە ئابوورییە دوو قۆڵییەکان لەگشت بوارەکاندا بەتایبەت پەیوەندیی تیجاری و پیشەسازی .