کوژرانیی ٢٩ کەسی سیڤیلی سووری دوا بە دوای پەلامارەکانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی
سەرچاوەکانیی دەنگ و باس ڕاپۆرتیان داوە لە ڕۆژی دوو شەممەوە لانیی کەم ٢٩ کەسی سڤیل دوا بە دوای پەلامارە ئاسمانییەکانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی دژی داعش لە سووریا دا کوژراون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، " ڕامی عەبدوڕەحمان" سەرۆکی ناوەندی ناسراو بە " چاوەدێریی مافی مرۆڤیی سوریا" سەقامگیر لە لەندەن سێ شەممە ڕایگەیاند : ئەم سیڤیلە سووریاییانە دوا بە دوای پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر شاری ڕەققە ، باکووری سوریا، گیانی خۆیان لە دەست داوە .
" ڕامی عەبدوڕەحمان" وتی: دوا بە دوای پەلامارەکانیی فڕۆکە جەنگییەکانیی ئەمریکایی بۆ سەر شاری ڕەققە کە لە دووشەممە شەوەوە دەستپێکراوە ٢٩ کەسی سڤیل لە وان ١٤ منداڵ و ٩ ئافرەت گیانی خۆیان لە دەست داوە .
سەرۆکیی ناوەندیی ناسراو بە " چاوەدێریی مافی مرۆڤیی سوریا" وتیشی: ١٤ کەس لە قووربانیانی پەلامارە ئاسمانییەکانیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر ڕەققە لە ئەندامانیی بنە ماڵەیەکن و بە سەرنج لە شپرزە بوونیی دۆخیی برینداران پێش بینی دەکرێت ژمارەی کوژراوان تادێ زۆرتریش بێتەوە .
پێش لە وەیش، فڕۆکە جەنگییەکانیی هاو پەیمانیی ئەمریکایی شەممەی ڕابردوو گەرەکە ئاوەدانەکان و ماڵیی شارومەندانیی دانیشتووی ڕەققەیان بە مووشەکیی هیدایەت کەرەوە داوەتە ەبر پەلامار و لەم پەلامارە دا، ٤٣ ئافرەت و منداڵی سووری کوژران و بریندار بوون.
لە دوایین ڕاپۆرتیی مانگانەی هێزەکانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی کە هەینی ڕابردوو بڵاو بۆتەوە، هاتووە لە دەستپێکیی ئۆپەراسیۆنیی ئاسمانیی ئەم هێزانە لە سوریا و ئێراق لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤ەوە لانیی کەم ٦٢٤ کەسی سڤیل کوژراون.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا یەکشەممەی ڕابردوو لە نامەیەک ڕوو لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ، خوازیاریی هەڵوەشیندرانیی خێرایی هاوپەیمانیی نایاسایی ئەمریکایی دژی داعش و کۆتایی هاتن بە تاوانکارییەکانیی ئەوان دژی گەلی سووریا بووە .