کوژران و بریندار بوونیی ٣٥ ترۆریستی لە سنووری سوریا و ئەردەن
بە هۆی تەقینەوەی ترۆریستی لە ئۆردوگای ترۆریستان ناسراو بە جەیشولئیسلام لە سنوری سوریا و ئەردەن، لانی کەم ٢٣ ترۆریست کوژران و ١٢ ترۆریستی دیکەیش بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە کەنالی دەنگ وباسی ئیسکای نیوز، سەرچاوەکانیی دەنگ وباس بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) ڕایانگەیاند: دوا بە دوای تەقینەوەی ترۆریستی ناسراو بە جەیشولئیسلام لە نزیکیی شارۆچکەی " نەسیب" لە سنووری سوریا و ئەردەن ٢٣ کەس کوژراون ولانی کەم ١٢ ترۆریستی دیکە بریندار بوون کە بارودۆخیی زۆرێک لەوان شپرزە ڕاپۆرت دراوە .
تاقمی ترۆریستی جەیشۆلئیسلام لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی، قەلەموونی ڕۆژهەڵاتی، حیماە و حۆمس ئامادەن . ئەو گرووپە یەکێ لە لایەنکانیی سەرەکیی تێکهەڵچوونیی ترۆریستان لە غوتەی رۆژهەڵاتییە کە تا بە ئێستا بە هۆی ئەو زیاتر لە ١٥٠ ترۆریست کوژراون .
دوای ئەوەی کە هێزەکانی سوپای سوریا توانیان بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەکان وبەرزاییەکانیی گردو پەڕی ستانی سویدا یان لە چنگ ڕەشەکوژانیی تەکفیری ئازاد بکەن و بارو دۆخیی سنوورەکان بگەڕێننەوە بۆ پێش لە داگیر کران ، هەموو پێگەکانیی سەقامگیر لە سنوورە هاوبەشەکانیی ئەردەن و سوریا لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەوە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و هەموو هێلەکانیی یارمەتییەکان و بەڕێکردنیی چەک بۆ ڕەشەکوژەکانی دەرعا و غوتەی رۆژهەڵاتیی پچراوە .