تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە لازقیەی سووریا
تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری لازیقە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، ژومارێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سووری ڕایانگەیاند : ڕوژی شەممە ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە نیزیکی نەخۆشخانەی عوسمان لە گەڕەکی زاحیە تەشرین ی شاری لازقییە تەقییەوە کە دوو کەس لەبەر ئەم تەقینەوەیە کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .
بەپێی هەواڵێکی تر سوپای سوریا بە هاوکاری خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش زاڵ بوون بەسەر بەرزاییەکانی وادی فارە ، راس شەعبە مەغارە، ئەبووخەدیج و بەرزاییەکانی دیکە لە کێوەکانی قەلموونی ڕۆژاوایی .
بەپێشکەوتنی سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری ئیسلامی لەم ناوچەیە، ژومارێک لە تیرۆریستانی داعش لەوان ئەحمەد وەحید عەبد بەرپرسی بەشی زامرانی داعش لەگەڵ تاقمێک لە هێزەکانی خۆی ، خۆیان دابە دەستەوە .
بەم سەرکەوتنەی سوپای سوریا و خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان، گەمارۆی سەر تیرۆریستانی داعشی لە سنوورەکانی سوریا لەگەڵ لوبنان توندتر بووە.