لاوروڤ : میسر پەیوەست دەبێت بە وتووێژەکانی سووری لە قەزاقستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i305382-لاوروڤ_میسر_پەیوەست_دەبێت_بە_وتووێژەکانی_سووری_لە_قەزاقستان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە بڕیاری دەوڵەتی میسر بۆ بەشداری کردن لە وتووێژەکانی سوری لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2017 16:44 Asia/Tehran
  • لاوروڤ : میسر پەیوەست دەبێت بە  وتووێژەکانی سووری لە قەزاقستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە بڕیاری دەوڵەتی میسر بۆ بەشداری کردن لە وتووێژەکانی سوری لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " سرگئی لاوروڤ" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ سامیح شوکری هاوتای میسری خۆی لە مسکۆ ئاماژەی دایە وتووێژەکان لەگەڵ لایەنی میسری ووتی: قاهیرە پیداگرە لەسەر هاوکاری بۆ چارەسەر کرانی سیاسی مەسەلەکانی سووریا لە چوارچیوەی ڕەوتی وتووێژەکانی قەزاقستان. لاوروڤ وتی: میسر وڕوسیا نەیارانی سووری لە دوو تاقمی قاهیرە ومسکۆ بۆ بەشداری کردن لە وتووێژەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هان دەدات. ئەم کاربەدەستە پایەبەرزە ڕوسیە ییە بە ئاماژەدان بە ناوچەی ئەمنی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا وتی: لە بارەی ئەم ناوچە مەسەلەگەلیک لە ئاستی کارناسانی سەربازی لەئارادایە کە لم بارەوە هەتا کۆتایی مانگی ئۆت وتووێژ دەکریت وئێران، ڕوسیا وتورکیا وەکوو دەستەبەری ڕەوتی ڕیککەوتنی ئاستانە بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکان لەبارەی ئەم ناوچەیە هەوڵ دەدەن. کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕوسیا وتورکیا لە مانگی مەی دووهەزاروحەفدە لە چوارەمین خۆلی وتووێژەکانی سووری ئاستانە ی پێتەختی قەزاقستان، ڕیککەوتن نامەی بەدی هاتنی ناوچە ئەمنەکانی لە پارێزگەکانی ئەدلیب ، بەش گەلیک لە حومس ، غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، دەرعا وقەنیترە ی سوریا مۆر کرد. ڕاگرتنی هەموو کردەوەکانی جەنگی لە نێوان لایەنەکانی بەرکێشە داگری هێزەکانی دەوڵەتی ونەیارانی ئاگر بڕ، هاسان کاری دەسڕاگەیشتنی دانیشتوان بە یارمەتیەکانی مرۆڤی ، چێ کردنی ژێر خانەکان، دابین کردنی دۆخی دانی یارمەتی پزیشکی وگەڕانەوەی ئاوارەکانیش لەم ڕێککەوتن نامەیە داپیداگری لەسەر کراوە.