دۆزینەوەی حەشارگەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی داعش لە سنووری سووریا و لوبنان
ئەرتەشی لوبنان ڕۆژی دووشەمە باسی کرد لە دۆزینەوەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی داعش لە یەکێک لە حەشارگەکانی ئەو تاقمە تێڕۆڕیستیە لە ڕۆژهەڵاتیی لوبنان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، ئەرتەشی لوبنان لە ئوپراسیونێکدا حەشارگەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی و چەک و چوڵ و تەقەمەنی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش کە بریتیە لە مووشەک هاوێژ نارنوک و چەکی دژە تانک لە سنوروی سووریای دۆزیوەتەوە . جوزف عەون فەرماندەری ئەرتەشی لوبنان سەرلەبەیانی شەمەی ڕابردوو فەرمانی دەسپێکی ئوپراسیونی بەربڵاوی دژی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش بە ناو " فەجر لجڕود " لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ی دەر کرد . بەرلەوەش ئوپراسیونی ڕزگارکردنی بەرزاییەکانی " عەرسال " لوبنان و بەرزاییەکانی ئەلقەلەموونی ڕۆژئاوایی سووریای کە نزیکەی سێ ساڵ لە چنگی تاقمی تێڕوڕیستی بەرەی نوسرە بوو 21 ژوئیەی 2017 دەسپێکرا و لە ئاکامدا هێزەکانی خۆڕاگری لوبنان توانیان سەرزەویەکانی ژێر ڕکێیفی بەرەی نوسرە ڕزگار بکەن .