سوپای سووریا ناوچەیەکی زۆری خستوەتە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی خۆیەوە
سوپای سوریا شەوی چوارشەممە لە نوێترین پێشکەوتنی خۆی بە دژی تیرۆریستەکان و تاقمە چەکدارەکان توانی کونترۆڵی چەند ناوچەی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس بە دەستەوە بگرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا، سوپای سوریا لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنە دا ژومارێک تیرۆریستی کوشت و چەند هەماری چەک و چۆڵ و کەرەستەی ئەوانیان لە ناوچەکانی کوێستانی ڕۆژهەڵاتی حومس تێک شکاند.
سوپای سوریا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو توانی لانیکەم دە ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس لە دەستی تیرۆریستان ئازاد بکات .
سوپای سوریا لە هەینی ڕابردوو واتە هەژدەی ئووت ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە باشووری پارێزگەی رەقە لە باکوور، لە ڕۆژهەڵاتی حەما و دەورووبەری حومس توندتر کردوەتەوە.
هاوکات کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم رایگەیاند سوپای سوریا توانی زاڵ بێت بەسەر ناوچەی وادی ئەبوو زەلە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سەخنە لە پارێزگەی حومس و چەند تیرۆریست بکوژێت.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسی و سوریش ڕۆژی سێ شەممە بنکەی داعشیان لە دەیروزوور بوردومان کرد و ژومارێک تیرۆریستیان کوشت .
بەپێی هەواڵێکی تر لە سوریاوە سوپا و هێزی خۆڕاگری لوبنان لە درێژەی پێشکەوتنیان لە ناوچەی قەلموونی ڕۆژاوایی توانیان تونەیلی یەکێک لە ناوەندەکانی فەرماندەیی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم ناوچەیە بدۆزنەوە.