هەوڵی تیرۆریستانی داعش بۆ گواستنەوەی پارە و دراڤەکانیان بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i308243-هەوڵی_تیرۆریستانی_داعش_بۆ_گواستنەوەی_پارە_و_دراڤەکانیان_بۆ_وڵاتانی_ڕۆژاوایی
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ دوابەدوای شکستە پەیتاپەیتاکانی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق و سووریا، ئەم گرووپە تیرۆریستییە خەریکی گواستنەوەی پارە و دراڤی خۆیەتی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2017 09:22 Asia/Tehran
  • هەوڵی تیرۆریستانی داعش بۆ گواستنەوەی پارە و دراڤەکانیان بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ دوابەدوای شکستە پەیتاپەیتاکانی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق و سووریا، ئەم گرووپە تیرۆریستییە خەریکی گواستنەوەی پارە و دراڤی خۆیەتی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی حەدەس؛ "دیمیتری فیکۆتسیۆف" جێگری سەرۆکی بەشی مەترسی و هەڕەشەی نوێ لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە وتی؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش گواستنەوەی پارە و دراڤی خۆی بۆ ئەورووپا و ئەفریقا دەست پێ کردووە.

"دیمیتری فیکۆتسیۆف" وتیشی: ئەم پارە و دراڤە تەرخان دەدرێ بە  داکۆکی لە ناوەند و ڕێکخراوەکانی سەر بە داعش لەم وڵاتانە و جێبەجێ کردنی هەڵمەتە تیرۆریستیەکان لەو وڵاتانەدا.

بە وتەی ئەم کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، داعش بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو زیانەی لە بەر لەکیس چوونی داهاتی قاچاخی نەوت لە سووریا لێی کەوت، هەوڵ دەدات سەرچاوەی دارایی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

ئەم کاربەدەستە ڕووسە ڕایگەیاند؛ قاچاخی کەل و پەلی کەونارایی و مادەی هۆشبەر لەو کارانەی داعشە بۆ قەرە بوو کردنەوەی لەکیس چوونی داهاتی قاچاخی نەوتی سووریا.

جێگری سەرۆکی بەشی مەترسی و هەڕەشەی نوێ لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ داعش ئێستایش هەر بە شێوەیەکی کەم و بەرتەسک درێژە دەدات بە فرۆشتنی نەوت و هەندێ لایەنیش هێشتا هەر لەم گرووپە تیرۆریستییە نەوت دەکڕن.