تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 19:36 Asia/Tehran
  • پرسی چەک، هێڵی سووری حەماسە و بۆ وتووێژ  نابێت

نوێنەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس وتی : چەک هۆی دەسەڵاتی گەلی فەلەستین لە بەرامبەر ڕژێمی دەست درێژکاری زایۆنیستییە.

عەلی برکە  نوێنەری حەماس لە لوبنان  لە وتووێژ لەگەڵ  ئیرنا لە کاردانەوە بەرامبەر داواکاری  چەک داماڵینی جەماس دوا  ڕێککەوتنی ئەم دواییەی لەگەڵ پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی :  پرسی چەک، هێڵی سووری  حەماسە و بۆ وتووێژ نابێ.

نوێنەری حەماس لە لوبنان  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  چەک هێزی دەسەڵاتی گەلی فەلەستین لەبەرامبەر دەستدرێژکاریی  زایونیستەکانە وتیشی : ئەزموون سەلماندوویەتی  کە دوژمنی زایۆنیستی  هیچ زمانێک  جگە لە زمانی  چەک و خۆڕاگری  ناناسێت  و هەتا کاتێک کە  خاکی فەلەستین لە دەستی ئیسرائیلە  حەماس لە مافی ڕەوای خۆی  ناکشێتەوە.

بێرکە  ئاشتەوایی ئەم دواییەی نێوان  تاقمە فەلەستینییەکانی بە قازانجی خەڵک و ئارمانجەکانی فەلەستین زانی و وتی :  بە بڕوای حەماس  ئەم ئاشتەواییە پێشەکییەک بۆ یەکێتی  نەتەوەیی و سڕینەوەی  بایکۆتی زۆرتر لە دەساڵەی کەرتی غەززەیە .