پێداگریی ئەندامی حەماس لە سەر کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکیی نێوان گرووپە فەلەستینییەکان
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس وتی: هەڵێکی باش ڕەخساوە بۆ کۆتایی هێنان بە دووبەرەکی و ناکۆکییەکانی نێوان گرووپە فەلەستینییەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین؛ "خەلیل حەیە" ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس ڕۆژی شەممە هیوای خواست هەموو لایەنەکان بۆ هێنانە دیی ئاشتی نیشتمانی و وەلانانی دووبەرەکی و ناکۆکیی نێوانیان بە نیازپاکی و جدییەوەتە بێنە مەیدان.
ناوبراو هەروەها بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە خۆڕاگریی چەکدارانە و خۆراگریی جەماوەری و چالاکییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان هەر هەمووی گرینگە، رایگەیاند کە ئامانج لەو خۆڕاگرییەی لە کەرتی غەززە دەکرێ، بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنییە.
دوو بزووتنەوەی فەلەستینیی فەتح و حەماس مانگی ڕابردووی زایینی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی ڕێککەوتن و یەکەم کۆبوونەوەی ئەم دەوڵەتەیش دووشەممەی ڕابردوو لە کەرتی غەززە بەڕێوە چوو. بڕیارە نوێنەرانی فەتح و حەماس سێشەممەی داهاتوو لە قاهیرەدا کۆ ببەنەوە و سەبارەت بە چۆنییەتی چالاکیی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی و هەروەها خاڵە جێناکۆکییەکانیان وتووێژ بکەن.