تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 19:07 Asia/Tehran
  •  وەزیری دەرەوەی عەرەبستان : لاگری یەکگرتوویی  ئێراق ، ڕێچارەی ڕامیاری بۆ یەمەن و هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لیبین

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی هەموو وڵاتانی ئەندامی " گرووپی نێونەتەوەیی لاگری لە سوریا " هۆگرن تا ئوپوزوسیونی سورویا تا دانیشتنی داهاتوو بۆ وتووێژەکانی نێوان سووری لە ژێنێڤ شاندێکی تایبەت پێک بێنێت .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ، عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە وڵام بە پرسیاری ئیتارتاس لەمەڕ ئەوەی کە ئوپوزوسیونی سووریا  توانایی پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتووی تا کاتی  وتووێژەکانی داهاتوو لە ژێنێڤە یان نا  ؟ وتی : شاندی یەکگرتوو ؟ هیواداین .

 ئەو وتیشی  مەبەستی  ئێمە ئەوەیە کە  ئەگەر  دەمانەوێ بڕیارنامەی  بیست و دوو  پەنجاو چواری ئەنجۆمەنی ئاسایش  سەبارەت بە  سووریا جێ بە جێ بکرێت دەبێ ڕەوتی سیاسی دەس پێی بکەین و ئەگەر  ئەمانەوێ ئەو ڕەوتە   سیاسیە  کاریگەری هەبێت  دەبێ ئوپوزوسیونێکی  یەکگرتوومان  هەبێت  ،ئەوە شتێکە  کە ئێمە  ڕووسیا  میسر  ئەمریکا و هەموو وڵاتانی ئەندامی گرووپی نێونەتەوەیی  لاگری لە سووریا  دەمانەوێ .  سەرۆکی دەزگەی  دیپلوماسی عەرەبستان ئاماژەی بەو خاڵە کرد  کە دوو ساڵ  لەمەوبەر  ڕیاز بۆ یەکگرتنی بڕێک  لە گرووپەکانی ئوپوزوسیون لە چوارچێوەی لێژنەی باڵای وتووێژەکان هەوڵی دا . عادڵ جوبەیر وتی :  ئێستاکە دوو ساڵ دوای ئەوە دەبێ ئەو کارە  دووبارە ئەنجام بدەین تا بتوانین بەشداری ئوپوزوسیون بەربڵاوتر بکەین تا  دەنگدانەوەی  بۆ هەمووان  زۆتر بێت و ئێمە بتوانین گرووپێکمان هەبێت کە وتووێژەکان  دەسپێیبکات .  ناوبراو وتیشی هەوڵەکانی   ڕیاز   بە هەوڵەکانی  ڕووسیا لەو بوارەدا دژ نیە  چۆنکوو   موسکویش لە وتووێژگەلێکدا  لە گەڵ نوێنەرانی گرووپە جوراوجورەکانی ئوپوزوسیون بەشداری هەیە کە سەبارەت بە   بوراەکانی  یەکگرتنە . ئەو کاربەدەستە سەعوودیە وتی : بەم پێیە ناکۆکیەک  لە نێوان ئێمە و ڕوسویا نیە لە ڕاستیدا  ڕووسیا وەکوو   ئەمریکاییەکان  و ئوروپاییەکان پشتیوانێکی زۆر باشی هەوڵەکانی ئێمە  بۆ یەکگرتوویی گرووپە جۆراوجۆؤەکانی  ئوپوزوسیون بووە  بەم پێیە  وا بیر دەکەمەوە  کە ئەوە هەنگاوێکی پۆزێتیڤە بۆ بەروپێشبردنی ڕەوتی  سیاسی بەرەو پێشەوە  بێت .ڕیاز مانگی ئووت میوانداری وتووێژەکانی نێوان سێ گرووپی سەرەکی لە ئوپوزوسیونی سووریا  لە شاندێکی یەکگرتوو بوو  کە لە لایەن موسکو  قاهیرە و ڕیازوە  لاگری  دەکران . خولی دوایی  بیروڕاگوڕینەوەکان بۆ مانگی ئوکتوبر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە  .