دابەشکرانی یارمەتییە مرۆییەکانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی حەڵەبی سووریا
دابەشکرانی یارمەتییە مرۆییەکانی ئێران ، لەنێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لەباکووری سووریا دەس پێ کرا.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ ناوەندی "خێرومەندیی سەقەلەین" ڕایگەیاند: دابەشکرانی زیاتر لە دووسەت تۆن یارمەتی مرۆیی ئێران لەنێو خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب کە بریتییە لە؛ خۆراک، کەل وپەلی ناوماڵ، کەل وپەلی خوێندن، دەواو دەرمان و کەرەستەی پزشکی، بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوام دەبێ.
بەقسەی ناوەندی خێرومەندیی سەقەلەین ، ئەو یارمەتییانە تائێستا لەنێو خەڵکی پێنج گونددا لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب دابەش کراوەو خەڵکی ئەو ئاواییانەش سوپاسی داکۆکیی هەمەلایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریایان کرد.
پێشتریش دووکاروانی یارمەتییە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ شارومەندانی سووری گەیشتە شاری دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لەنێو خەڵکی ئەو شارە دابەش کراوە.
قەیران لەسووریا لە٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکرا.