ناڕەزایەتیی توندی نوێنەرانی پەرلەمانی مەغریب بەرامبەربە شاندی رژیمی زایۆنیستی
نوێنەرانی پەرلەمانی مەغریب دوێنێ یەکشەممە بەتوندی ناڕەزایەتییان دەربڕی بەئامادەبوونی رژیمی زایۆنیستی لەجڤینی نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
نوێنەرانی پەرلەمانی مەغریب دوێنێ یەکشەممە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە ئامادەبوونی شاندێکی رژیمی زایۆنی لە جڤینی نێودەوڵەتیی لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئامادەبوونی ژمارێک بەرپرسی زایۆنی لەجڤینی نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی مەغریب، شەپۆلێک لە تووڕەیی و دڵگرانیی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی هەڵخڕاندووەو ژمارێک لەو پەرلەمانتارانە، خوازیاری دەرکرانی خێرای شاندی ئیسرائیلی بوون.
کۆڕی سەرەتای ئەو جڤینە نێودەوڵەتییە شایەتی دەمەقڕەی توندی نێوان نوێنەرانی پەرلەمانی مەغریب و شاندی پەرلەمانیی ئیسرائیلی بوو کە عەمیر پرتس وەزیری پێشووی شەڕ و ئەیوب قرا، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێستای کابینەی ئیسرئیلیش تێیدا ئەندامن.
هەرلەو ئاراستەیەدا، یەک لە ئەندامانی پەرلەمانی مەغریب، عەمیر پرتس، وەزیری پێشووی جەنگی ڕژیمی زایۆنیستی وەک تاوانکارێکی جەنگی و منداڵکوژ ناوبردو خوازیاری دەرکرانی ناوبراو و شاندی هاوڕێی لەپەرلەمان بوو.
ژمارێکی دیکە لە پەرلەمانتارانی مەغریبی لەبەرچاوی شاندی پەرلەمانی ئیسرائیلی، لافیتەو نووسراوەگەلێکیان لەئیدانەی ئامادەبوونی ئەو شاندە ئیسرائیلییە بەدەستەوەگرتبوو و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئەو ڕژیمەیان شەرمەزار کردوئەو کارەیان بووە هۆی ڕاگرتنی چالاکیی ئەو کۆبوونەوە.
سێ فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە، یەکێتی پیشەوکاری مەغریب و کۆنفدراسیۆنی دیموکراتیکی پیشەکانیش لەبەیاننامەیەکی هاوبەش ئامادەبوونی وەزیری پێشووی جەنگی ئیسرائیل لە مەغریبیان شەرمەزار کرد.