تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 13:23 Asia/Tehran
  • ڕاگەیندرانی فەرمی  هەڵبژاردنی عاروری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی نووسینگەی  سیاسی حەماس

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە بەیاننامیەکی فەرمی دا هەڵبژاردنی " ساڵح عاروری " وەک جێگری سەروکی نووسینگەی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە ڕاگەیاند .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ناوەندی  هەواڵدەریی  فەلەستین  ئەنجومەنی  ڕاوێژکاریی  حەماس شەوی سێشەمە لە بەیاننامەیکدا دەستی کرد بە شیکردنەوەی کردەوەی  شێخ ساڵح عاروری  لە خولی  بەرپرسایەتیەکەی لە کەرتی ڕۆژئاوایی و کاتی  بەدیل گیرانی لە زیندانەکانی ڕژیمی ز ایونی . ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری حەماس هەروەها لە دانیشتنی دوێنێ شەوی خۆیان کێشەکانی سەرەکی بەردەم  پرسی فەلەستین  هەوڵی  ئیسرائیل بو بە جوو کردن و شاروچکە سازی لە کەرتی ڕۆژئاوایی و گەمارۆی کەرتی غەززە لێکدایەوە و سەبارەت بە  ڕەنج و کوێرەوەری  فەلەستینیەکانی  دانیشتووی دەرەوە  بیروڕایان گۆڕیەوە . ئەو ئەنجومەنە  بە ڕێزگرتن  لە وڵاتانی  لاگری نەتەوە و خۆڕاگری فەلەستین  یارمەتیەکانی  ئەوانی  بە نیشاندەری  ناوەندایەتی  پرسی  فەلەستین  لە جیهانی  عەرەب و ئیسلام  ڕاگەیاند   ئەنجومەنی ڕاوێژکاری حەماس  هەروەها  هەوڵ بۆ   ئازادی    یەخسیرانی داوا کرد .