تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 13:28 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی بە تەواوی ئەرتەشی سووریا بە سەر  سارای ئەلسویدا

سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە زاڵ بوونی بە تەواوی ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری بە سەر سارای سویدا لە باشووری ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  فارس و بە گێڕانەوە لە کاناڵی ئەلمەیادین ئەرتەشی سووریا ئەمڕۆ  سێشەمە  توانی   کۆتایی بدات ب بوونی   تێڕوڕیستان  لە سارای سویدا بە جۆرێ کە   تێڕۆڕیستانی دیکە لەو سارایە تا ناوچەیەک کە ئەمریکا  ئەوی  بە ناوچەی  قەدەغە کراو ڕاگەیاندووە  نین .  پێشتریش  هێزەکانی ئەرتەشی  سورویا توانیان  بەشگەلێکی  بەربڵاو لە ناوچەکان و بەرزاییەکانی دەڤەری  پارێزگای سویدا لە چنگ  تێڕوڕیستانی  تەکفیری  ڕزگارب کەن  و دوخی  سنوروەکان  بەگڕێننەوە بۆ دۆخی بەرلە داگیر کردنی .   هەواڵێکی دیکە  ئەوەیە کە  وەزارەتی  ئابوروی  و بازرەگانی  سووریا   باسیان کرد لە وەڕێ خستنی  هێڵی دەریایی  هاوبەش لە نێوان بەندەری  لازقیە لە باکووری سووریا  و بەندەری   نووراسیک  لە باشووری  ڕوسویا .  لە هەمان پەیوەندیدا   مەهدی ئەلدالی  بەڕێوە بەری گشتیی  ڕێکخراوی  بەرهەمهێنانی ناوخۆیی  لاگری  هەناردەی  سووریا وێڕای  ئاماژە بەوەی کە  هێڵی دەریایی  دیمەشق و موسکۆ   بە بەشداری  کۆمپانیای  " سیما سی جی  ئێم "ی ڕووسیا  ئەنجام دراوە  وتیشی :  گرینگترین  تا یبەتمەندی  ئەو هێڵە دەریاییە  خێرا ردنەوەی  گەیشتنی  کاڵاکانی  سووری  بۆ ڕوسیایە   بە تایبەت   ئەوەی  کە  بەرهەمەکانی کشت و کاڵ بۆ  بۆ ئەوەی  کە کواڵیتیان  بپارێزرێت  ناتوان ماوەیەکی زۆر  لەو ڕێگایە دا بمێننەوە .  بەڕێوە بەری  بازەرگانی  کۆمپانیای  سینا سی جی  ئێم  ی ڕووسیاش  ئەو  هێڵە دەریاییە  هاوبەشەی  بە دەرفەتێکیس  گرینگ  بۆ دیمەشق و موسکو زانی و ڕایگەیاند   لەو هێڵە دەراییە  هاوبەشە  لە ماوەی  دوو هەفتە  سێ  بەلەم  لە  ڕووسیاوە  بەرەو  لازقیەی  سووریا  دەکەوێتە ڕێ .