یونیسف : پازدە ملوێن یەمەنی لە ئاوی پاکی خواردنەوە بێبەشن
یونیسف ڕایگەیاند کەلە گشت بیست وحەوت ملوین شارومەندی یەمەنی ، فرەتر لە پازدە ملوێن کەس دەسیان ڕادەگات بە ئاوی پاکی خواردنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، سەندوقی پشتیوانی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان یونیسف ڕایگەیاند کە بەهۆی درێژەی تێکەڵچوونەکان لە یەمەن ، شارومەندانی یەمەنی بە خزمەتی تەندوروستی لە پارێزگاجۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەستیان ڕاناگات. ئەم ڕێکخراوەیە پیداگری کرد کە نێوەیەک لەم کەسانە منداڵن.
پەلاماری عەرەبستانی سەعودی وهاوپەیمانە بن دەستەکەی عەرەبستان تێکەڵچوونەکان لەم وڵاتە بووە هۆی خراپ بوونی دۆخی مرۆڤی وکەم بوونەوەی دەسڕاگەیشتن بە خزمەتی سەرەکی وچالاکی ناوەندە کانی تەندوروستی کە ئەم مەسەلە پەرەی بەربڵاوی نەخۆشی کولێرای بەدواوە بووە.
بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی تەندوروستی جیهانی لەماوەی کەمتر لە شەش مانگ ، فرەتر لە دووهەزارو سەدو پەنجا کەس گیانی خۆیانیان بەهۆی تۆش بوون بەم نەخۆشیە لەدەس داوە وفرەتر لە هەشتسەد هەزار کەسیش تۆشی نەخۆشی کولیرا بوونەوە .
یەمەن لە نێزیک بە سێ سال لەمەوپێش شایەتی تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی دەوڵەتی دەس لەکار کێشاوەی ژێر پشتیوانی هاوپەیمانی عەرەبی بەرێبەری عەرەبستان لەلایەکەوەو هەروەها هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن وهێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ، سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لە لایەکی ترەوە.