ڕێککەوتنی فەتح و حەماس لە وتووێژەکانی قاهیرە
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس باسی ڕێککەوتنی نێوان دوو بزووتنەوەی فەتح و حەماسی کرد بە چاوەدێریی میسر.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی قودس " قودسونا" سەرچاوەکانی فەلەستینی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند : وتووێژی نێوان دوو بزووتنەوەی حەماس و فەتح لە قاهیرە، سەبارەت بە سێ پرسی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستین، هەڵبژاردن و پێکهێنانی دەوڵەتی یەکێتی نەتەوەیی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون ، خرایە دوو حەوتە دواتر بە ئامادەبوونی تاقمەکانی دیکەی فەلەستینی.
هەروەها بەیاننامەیەکی هاوبەشیش لە لایەن حەماس و فەتح بڵاو کرایەوە کە کەشی وتووێژەکان لەژێر چاوەدێری دەزگەی ئاسایشی میسر بە ئەرێنی وەسف کردووە .
سەرۆکایەتی شاندی حەماس لەم وتووێژە بە ئەستۆی ساڵح عاروری و سەرۆکایەتی شاندی فەتح بە ئەستۆی عیزام ئەحمەد بوو .
بزووتنەوەی حەماس و فەتح شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا ، کۆتایی خولی یەکەمی وتووێژەکانی ئاشتی نەتەوەیی لە میسریان ڕاگەیاند و ئەم وتووێژانەیان بە باش و ئەرێنی وەسف کرد.